Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:28

ئینگڵته‌را سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌مسا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لەمیانی یاریە دۆستانە نێودەوڵەتیەكان، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی نەمسای كرد، لەم یاریەش، ئینگلتەرا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.
 لە گێمی یەكەم هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتدا، یاریزان بوكایو ساكا سوودی له‌ ده‌رفه‌تێك وه‌رگرت و تاكە گۆڵی بردنەوەی ئینگلاندی لە یاریەكە تۆماركرد كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه‌ بوو به‌ درێسی تیپی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی.
 ئینگلتەرا لە گڕوپی چوارەمی جامی یۆرۆ دایەو یاری لەگەڵ هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كرواتیاو سكۆتلەندو چیك دەكات، لە دوایین یاری دۆستانەشی بەر لە جامی یۆرۆ.
 یەكشەممەی داهاتوو تیپی سێ‌ شێرەكە ڕووبەڕووی ڕۆمانیای میوانی دەبێتەوە، نه‌مساش له‌ گڕوپی سێیه‌می جامی یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌نداو ئۆكرایناو مه‌كدۆنیای باكووری یاری ده‌كات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.