Erbil 32°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:34

حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی که‌ڕووی ره‌ش له‌ میسر تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی زانکۆی زه‌قاریق لە میسر، ڕایگەیاند: حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كه‌ڕووی ڕه‌ش له‌ وڵاتی میسر تۆمار كراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی روسیا ئه‌لیۆم بڵاویكرده‌وه‌، عوسمان شەعلان، سەرۆکی زانکۆی زه‌قاریق لە میسر، ڕایگەیاندووه‌، نەخۆشخانەکانی زانکۆكه‌یان حه‌وت حاڵەتی كه‌ڕووی ڕەشیان پێگەیشتووە، پێنجیان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ کراوە و دووانیان چاودێری و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

گوتیشی: نەخۆشی كه‌ڕووی ڕەش نە بۆ مرۆڤایەتی و نە بۆ تیمە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکانی زانکۆ شتێکی تازە نییە. هەندێک حاڵەت هەیە کە زیاتر لە بیست ساڵە تووشی نەخۆشی بووە و چارەسەری بۆ کراوە، ئەم نەخۆشییەش تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگریی له‌شیان لاوازه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نەخۆشخانەکانی زانکۆی زاقازیق توانایان هەیە هەموو ئەو نه‌خۆشێك چارەسەر بکەن چ  ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان كه‌ڕووی ڕەش بوون.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.