Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:38

شاندی باڵای حکومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ دە‌ستە‌ی سیاسی رە‌وتی سە‌دری کۆبووە

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ رە‌وتی سە‌دری رایگە‌یاند: دە‌بێت هەوڵ بدەین کێشەکان لەعێراق و لە‌ هەرێمی کوردستانیش پێکەوە چارەسەر بکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/6/2021 لەشارى بەغدا، شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەردانی دەستەى سیاسی رەوتی سەدری کرد و لەلایەن نەسار ڕوبەیعی و ژمارەیەک سەرکردەى باڵاى دەستەکەوە پێشوازی کران.

لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا و جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سوپاسی کردن کە لەکاتی پەسەندکردنی بودجەى ساڵى 2021ى فیدراڵی هاوکاربوون تا لەگەڵ لایەنەکان و لەناو ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقدا رێکەوتن بکرێت لەبارەى یاساى بودجە، قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاند: کێشەى بەغدا کێشەى ئێمەشە و بێگومان کێشەى هەرێمی کوردستانیش کێشەى عێراقە، بۆیە دەبێ هەوڵ بدەین کێشەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە چارەسەر بکەین.

لەبەرامبەردا نەسار روبەیعی سوپاسی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی و شاندی باڵاى دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نزیککردنەوەى راوبۆچوونی لایەنەکان سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی بودجە، راشیگەیاند: کە پەسەندکردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینە لەباردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر.

هیواشی خواست هەمیشە نزیکبوونەوە هەبێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بەشێوەیەکى گشتی.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.