Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:34

کونسوڵى گشتی سعوودیه‌: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان فراوانتر ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  محه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سیرى، كونسولى گشتیى تازه‌ى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى تازه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌رك و كاره‌كانى‌ نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ستافی كونسولخانه‌ی سعوودیه‌ كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ خواست.

لاى خۆه‌یه‌وه‌‌ كونسولى گشتیى تازه‌ى سعوودیه‌، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ بره‌ودانى زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌یویه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ده‌رفه‌ته‌كانى كار و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.