وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و جموجۆڵه‌كانیان، هاوكات به‌بایه‌خه‌وه گرنگی پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رۆڵی راوێژكارانی هۆڵه‌ندی له فراوانكردن و خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ 2/6/2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له هانس ئهیكهربوم، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل یان راوێژكاری هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا و پاشكۆی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا ،کە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون. تیایدا هه‌ردوولا دواین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەو جمۆجۆڵه نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر، خواستی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌شداری كارا و زیاتریان له هه‌رێم ئاشكراكرد و بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاند: وه‌ك هۆڵه‌ندا له‌پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و پێشخستنیان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی وەزیری پێشمـەرگە رایگه‌یاند: پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، له‌و باره‌یه‌وه‌ش به‌بایه‌خ و گرنگی زۆره‌وه رۆڵ و كاریگه‌ری راوێژكارانی هۆڵه‌ندی خسته‌ڕوو، كه له‌سه‌ره‌تاوه به به‌رده‌وامی له پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی رێفۆرمی پێشمه‌رگه‌دان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، كۆلۆنێل یان، راوێژكاری سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوام بوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر، بۆ ئەم مەبەستەش رایگه‌یاندووه: هەموو پشتیوانیەکی لۆجیستی و سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆریستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، دووپاتكرایه‌وه
له به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.