Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:24

کەشتییەکی سەربە هێزی دەریایی ئێران لە دەریای عومان ژێرئاوکەوت

کوردستان TV
100%

کەشتییەکی سەربازیی ئێران بە ناوی ''هارک'' کە سەربە هێزی دەریایی ئەو وڵاتە بوو لە دەریای عومان ژێرئاو کەوت.

لە کاتێکدا کەشتییەکە لە بەندەری جاسک بووە لە پارێزگای هورموزگان، ئاگری گرتووە.

دوای ئەوەی کارەکانی رزگارکردنی کەشتییەکە شکستی هێنا کە نزیکەی 20 کاتژمێری خایاند، کەشتییەکە بەتەواوی ژێرئاو کەوت.

لەو بارەیەوە، سوپای ئێران لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە تەواوی تیمی کەشتییەکە رزگارکراون، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.

هارک 40 ساڵە لە هێزەکانی دەریایی ئێراندا خزمەت دەکات و گەورەترین کەشتی سەربازیی ئەو وڵاتە بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.