لە مانگی ئایاری رابردوودا، 17 کۆڵبەر لە سنورەکانی كوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون، 80%ی حاڵەتەکان بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، ئاماری مانگی ئایاری ساڵی 2021 ی بڵاوکردەوە و رایدهگهێنێت: له‌مانگی ئاماژه پێدراودا چوار کۆڵبەر کوژران و (13) کۆڵبەریش لە سنورەکانی كوردستانی ئێران برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بریندار بووە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە حەوت حاڵەت بووە، 10کۆڵبەریش لە پارێزگاکانی ئورمیە و کرماشان کوژران و بریندار بوون.
مانگی رابردوو 17 کۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران بوونه‌ته قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.