Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:35

بەبڕیاری حکوومەت 40%ی کێشەی کرێنشینان چارەسەر دەبێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەو زەوییانەی چەندین ساڵە دابەش کراون و خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە، ئاوەدان بکرێنەوە و سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانیش  رایده‌گه‌ێنێت، بەپێی بەدواداچوونی ئەوان کردوویانە، نزیکەی 150 ھەزار خانووی نوێ لە ژمارەیەک گەڕەکی ھەولێر مۆڵەتیان پێ دەدرێت و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەوشی کرێنشینان دەبێت.

گۆران عەوێنەیی، سەرۆکی کۆمەلەی کرێنشینانی کوردستان،  رایده‌گه‌ێنێت: ڕەوشی کرێنشینان ئێستا زۆر خراپە، بەتایبەتی لە شاری ھەولێر، چونکە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر بۆ نیشتەجێبوون ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و زۆربەشیان لە شاری ھەولێر نیشتەجێ دەبن، ئەوەش کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو و یەکەکانی نیشتەجێبوون. بەپێی زانیاریی ئێمە نرخی کرێ 20%ی زیادی کردووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان دەشڵێت: بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە چەند گەڕەکێکی ھەولێر ھەوڵێکی زۆر دڵخۆشکەرە، چونکە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر ڕەوشی کرێنشینان دەبێت و ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتیی کرێنشین زەویی ھەیە و چەند ساڵە چاوەڕێی ڕێپێدان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە.

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەپێی داتایەکی حکوومەت زیاتر لە 100 ھەزار کرێنشین فۆڕمیان پڕ کردووتەوە و بە ئاوەدانکردنەوەی ژمارەیەک گەڕەکی ھەولێر 40%ی کێشەی کرێنشینان چارەسەر دەبێت و دەبنە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان، چونکە بەپێی بەدواداچوونی ئێمە ژمارەیەک گەڕەکی نوێ دروست دەکرێن و زیاتر لە 100 ھەزار خانوو دروست دەکرێن، بەوەش کرێنشینان سوودمەندی یەکەمی بڕیارەکەی حکوومەتن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.