هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوو دزە بکاتە ناو شاری کەرکووک.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، زانیاری هەواڵگریی کە گەیشتبووە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق و بەشی هەواڵگریی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بەوەی تیرۆریستێک لە هەوڵدایە دزە بکاتە ناو شاری کەرکووک.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو کە هێزەکانی هەواڵگریی سەربازیی لە فیرقەی هەشت بۆسەیەکی تۆکمەیان داناوە و لە بازگەی K1 تیرۆریستەکەیان دەستگیرکردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە تیرۆریستە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە ناوی لە لیستی داواکراواندا بووە و بەپێی حوکمەکانی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.