Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:31

بارسێلۆنا ئێریک گارسیا-ی بردە ریزی یاریزانەکانییەوە

کوردستان TV
100%

بارسێلۆنا کە بەخێرایی دەستی کردووە بە قۆناغی گواستنەوەی یاریزانان بۆ ریزەکانی، یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئێریک گارسیا-ی تەمەن ٢٠ ساڵانی هێنایە ریزی خۆی.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یانە ئیسپانیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گرێبەستێکی پێنج ساڵی لەگەڵ ئێریک گارسیا تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٦ واژووکردووە.

بارسێلۆنا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهای مانەوە ئازادی تاکلایەنەی گارسیا بە ٤٠٠ ملیۆن یورۆ دیاریی کردووە.

گارسیا کە ئەمڕۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دەناسرێت، دواتر پەیوەندی دەکات بە کەمپی هەڵبژاردەی میللی ئیسپانیا بۆ پاڵەوانێتی ئەورووپا.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.