Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان: پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێم لە ئەستۆی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکانە

کوردستان TV
100%


د.هێمن هەورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی چل و شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌و پارته‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: بەبۆنەی (46)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: لەم یادەدا بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی خەباتی ئه‌و حیزبەو حیزبە تێكۆشه‌ره‌کانی دیکەی کوردستان و کاریگەرییان، دووپات لەیەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێزو لایەنەکان دەکەینەوە.
د. هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: هاوکات پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە تێكۆشه‌ره‌کانی کوردستانە، خوازیارین بەگیانێکی برایانەو دۆستانە لەگەڵ تەواوی ھێزو لایەنە تێکۆشەرکانی کوردستان دەست لەناو دەست ڕیزەکان زیاتر یەکبخرێت بەئامانجی پاراستنی دەستکەوتە وەدیهاتووەکان و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دووبارە ئەو یادە لەتەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆز دەکەم و سڵاو بۆ گیانی جەنابی مام جەلال دەنێرین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.