Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە باشووری عێراق تۆمارکرا

لەئەنجامی بەرکەوتن بە ماددە گەنیوەکانی نێو خاک تووشی مرۆڤ دەبێت
کوردستان TV
100%

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، تۆمارکرا.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زیقار، سەدام تەویل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی کەڕووی رەش لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ناسرییە تۆمارکراوە و گوتی:"حاڵەتەکەیش لە میانی دەرھێنانی وەفاتنامە بۆ ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە، ئاشکرابووە".

کەڕووی رەش، نەخۆشییەکی درمی زۆر دەگمەنە و لە ئەنجامی بەرکەوتن بە ماددە گەنیوەکانی نێو خاک، پەینی سروشتی و رووەک، سەوزە و میوە شیبووەوەکان تووشی مرۆڤ دەبێت.

نەخۆشییەکە کاریگەریی لەسەر زیادە گۆشتی لووت، مێشک و سییەکانی مرۆڤ دروست دەکات، ھەروەھا دەبێتە ھەڕەشەش بۆسەر ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە یان بەرگریی لەشیان لاوازە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 10 ھەزار کەس لە ھیندستان تووشی نەخۆشی کەڕووی رەش بوون و لەو ژمارەیەش 200 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.