ئهمرِۆ سێ شه‌ممه1-6-2021 كه ڕۆژی جیهانی منداڵانه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی گه‌وره‌ترین مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه بۆ كتێبی" شاری كه‌ره باڵداره‌كان" له نووسینی نووسه‌ری بواری منداڵان كاروان عه‌لی) ساز ده‌كات.
هه‌رله‌م مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرینگ و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند هۆنراوه‌و ئۆپه‌رێت، هه‌روه‌ها نمایشی شانۆیی (كتێب هیچ گرینگ نییه) به‌به‌ژداری هونه‌رمه‌ندی شانۆكار ،عه‌لی حسێن و چه‌ندین بابه‌تی منداڵان له، ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری ئاشتی) پێشكه‌ش ده‌كرێت، هاوكات نووسه‌رو شانۆكارمامۆستا (كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس) خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت و باس له گرینگی كتێبی (شــاری كـهرهباڵـدارهكـان) ده‌كات.
كات: 5 ی ئێواره
شوێن: كتێبخانه‌ی ئاشتی ـ ھه‌ولێر ـ داون تاون ـ نھۆمی دووه‌م.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.