Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

دەستپاکی عێراق: لە مانگێکدا 53 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە

کوردستان TV
100%

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئەم مانگەدا، 53 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

لەمبارەیەوە دەستەی دەستپاکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئەم مانگەدا، ھەشت فەرمانی دەستگیرکردن و 45 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە و ھاتووە:

"فەرمانەکان بۆ سێ ئەندامی ئێستا و ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی پێشوو و دوو وەزیری پێشووتر، دوو پارێزگاری ئێستا، حەوت بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و حەوت بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و بەڕێوەبەرێکی گشتیی پێشووتر و 23 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکراوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە 26 لەو بەرپرسانەی کە فەرمانەکانیان بۆ دەرکراوە راسپێردراون و 18یان فەرمانی بانگھێشتکردنیان بۆ دەرکراوە، چواریان رەوانەی لایەنی دیکەی لێکۆڵینەوە کراون و دووانیان رەوانەی دادگاکانی لێکۆڵینەوە کراون و یەکێکی دیکەش کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ دەرکراوە، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.