دوای دوازده ساڵ له ده‌سه‌ڵاتداری له ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خرێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن و پارته میانه‌ڕه‌و و راستڕه‌و و چه‌پ و ته‌نانه‌ت پارته عه‌ره‌بییه‌كانیش له ئیسرائیل هاوپه‌یمانییه‌كی په‌رله‌مانیان پێكهێنا كه شه‌ست و دوو كورسی په‌رله‌مانییه و به‌شی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات، به‌مه‌ش دوای دوازده ساڵ كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بنیامین ناتانیاهۆ ده‌هێنرێت.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، نافتالی بێنێت سەرکردەی پارتی یامینای راستڕەو رازی بووه كه په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی یایر لاپید سەرکردەی پارتی یەش ئاتیدی ئیسرائیله‌وه بكات، و له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌مه‌ش فراکسیۆنەکەی نافتالی بێنێت کە خاوەنی تەنها حه‌وت کورسی پەرلەمانە، کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتووی حکومەتی ئیسرائیل دەبێت.
به وته‌ی به‌شێك له میدیاكانی ئیسرائیلیش هاوپەیمانییەکەی یایر لاپید له چه‌ندین پارتی جیاواز پێكدێت كه زۆرینه‌یان باوه‌ڕیان به دانوستان و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان و په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستپێ بكات.
هه‌ر دوای گوتارێکی ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی نافتالی بێنێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا و ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه گرت و گوتی، حکومەتی نوێی ئیسرائیل کە نەفتالی بێنیت بۆ ماوەی دوو ساڵ و یایر لاپیدیش بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە سەرۆکایەتی دەکەن، سەرکەوتوو نابێت و ناتوانێت ئیسرائیل لە مەترسییەکانی ئێران و حەماس بپارێزێت.
سیسته‌می حوكمڕانی له ئیسرائیل په‌رله‌مانییه و له سه‌د و بیست ئه‌ندام پێكهاتووه و زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی وڵات له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.