بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021دا بەڕێوەبچێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریداوە بیست کاندید لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا بەھۆی پێشێلکردنی حوکمەکانی بڕگەی سێ لە ماددەی ھەشت لە یاسای ھەڵبژاردنەکان دووربخاته‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەرفەتی بە پارتە سیاسیی و ھاوپەیمانیەتییەکان داوە بۆ گۆڕینی کاندیدە دوورخراوەکان لە ماوەی سێ رۆژدا لە رێکەوتی ئاگادارکردنەوەیان و ئاماژە بەوەشدراوە کە پارت و ھاوپەیمانیەتییەکان دەتوانن لەبەردەم دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان تانە لە بڕیارەکە بدەن و لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەلایەن دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، ئەوا ناوی کاندیدی دوورخراوە دەگەڕێتەوە ناو لیستی پارت یان ئەو ھاوپەیمانیەتییەی کە کاندیدی کردووە.
سیی و یه‌كی ته‌مموزی ساڵی دووهه‌زار و بیست مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شه‌شی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاری كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌می دووهه‌زار و بیست و یه‌ك دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.