دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بە سهر دهستگیر كردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە شاری سنە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستگیركردنی چوار هاووڵاتی گوندی نییەر بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری" تا ئێستاش لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.
بە وتەی شەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، ئەم چوار هاووڵاتیە پەیوەندی تەلەفۆنی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی بینینی بنەماڵەکانیان و له هەبوونی پارێزەریش بێبەشن.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەم چوار هاووڵاتیە خەڵکی گوندی نییەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە دهستگیر كراون.
کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە 28 -3-2021 لە گوندی نییەر و پەیام مینبەری و سەریاد مینبەری ڕۆژی شەممە 1-4-2021 لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.