Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:34

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر. هەروەها بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، تاووتوێ کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.