په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ژیان و پێشڤه‌چوونه‌كان له عێراق و كوردستان به به‌راوردی جیا جیا ئاماده كردووه. له‌مباره‌یه‌وه شێخ ڕافد هیتاوی كه‌مامۆستای ئایینیه و دكتۆرای له زانستی ئیسلامی هه‌یه ده‌ڵێت: هیچ كاتێك خۆزگه بۆ ڕابردوو ناخوازم چونكه له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه باشتر نه‌بووه، ئێوه‌ی گه‌لی كورد سه‌رده‌مانێكی زۆرتان له ناخۆشی و ده‌ربه‌ده‌ریدا به‌ڕێ كرد، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت ئێستا ئێوه خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی به‌هێزن و سه‌ركرده‌ی كاریزما‌و به‌هێزتان هه‌یه و هاوكات خاوه‌ن هه‌رێمێكی سه‌قامگیر و ئارامن.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه گوتیشی: نه‌بێته موجامه‌ڵه من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر لێم قه‌بوڵ بكه‌ن ،سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ته‌نها به‌سه‌رۆكی ئێوه نازانم ،چونكه منێكی عێڕاقی كه وه‌ك تۆ عێڕاقیم ئه‌و به سه‌رۆكی خۆشم ده‌زانم و ئه‌و سه‌رۆكه سومبلی كورد‌و عه‌ڕه‌ب و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
هاوكات دكتۆر زیاد زوبه‌یدی مامۆستای زانكۆی له موسڵ ده‌ڵێت: كوردستان وڵاتی لێقه‌وماوان و خه‌ڵكی هه‌ژاره، ده‌بێت مێژوو غه‌در له كورد و ڕابه‌ره‌كانی نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بان له شه‌ڕی داعش شه‌ره‌ف و ناموسیشمان نه‌ده‌ما، چ جای ڕۆحه‌كان.
هه‌روه‌ها دكتۆر جه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لجبوری مامۆستای زانكۆ له تكریت كه ئه‌و خه‌ڵكی ناحیه‌ی زڵوعیه‌یه بۆ كوردستان تی ڤی دواوگوتی : من دوومنداڵم له هه‌ولێر له دایك بوونه، بۆخۆشه‌ویستی خه‌ڵك و شاره‌كه ناوی یه‌كێكیانم ناوه هه‌ولێرو خانه‌دانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه بۆ ئێمه جێگه‌ی فه‌خره‌و ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌فادار بین ، نابێت هه‌رگیز ئه‌مه له بیر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌زاوی خه‌ڵكی به‌سڕه‌یه پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك له سلێمانی ژیاوه گوتی: من خزمی ئه‌و ئافره‌ته‌م كه دوو ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆله سۆران كه‌وته ڕووبار و خنكا پاشان كوڕه گه‌نجێك بۆ ڕزگار كردنی گیانی خۆی كرده قوربانی و ئه‌ویش خنكا، گووتشی: ئێستاش له كۆڕ‌و مه‌جلیسه‌كانمان باسی ئه‌وهه‌ڵوێسته دلۆڤانیه ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شێخ علی حسینیش كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری شیعه مه‌زهه‌به و له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌هێزه‌و گوتی: ساڵانی هه‌فتاكان باوكی ڕه‌حمه‌تیم دوو جار به خزمه‌ت جه‌نابی خوالێخۆش مه‌لامسته‌فا بارزانی گه‌یشتووه، ئێمه له‌و فێری مێوانداری و شه‌هامه‌ت بووین.
هه‌روه‌ها ئه‌بو مو‌سا كه ئه‌ندازیاره له شاره‌وانی به‌غدا، ئه‌و گوتی: هه‌ر جارێك دێمه كوردستان پێشكه‌وتنێك ده‌بینم لای ئێمه‌ش هه‌ر ڕۆژه‌و به شكلێك بۆ دواوه ده‌چین. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر له كازمی بگه‌ڕێن و كورده‌كانیش هاوكاری بن ،وه‌ك به‌رنامه‌ی كار بۆ ئاوه‌دانی دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
گوتیشی: بیركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بكرێته پلان بۆ كار كردن له ته‌واوی عێڕاق، به سه‌ڕاحه‌ت ده‌بێت له‌ئێوه‌وه فێری ئیش بین.
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.