Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:25

زه‌یتی ده‌نکی هه‌نار ده‌بێته‌ هۆی به‌گه‌نجی مانه‌وه‌ی پێست

کوردستان TV
100%

زه‌یتی هه‌نار و گوڵ و ئاوی گوڵ زینك، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیكی تێدایه‌، ده‌بێته‌ هۆی به‌گه‌نجی مانه‌وه‌ی پێست به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئه‌م سێته‌ ده‌بێته‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕیشاڵه‌خانه‌كانی پێست، كه‌ ئه‌و خانانه‌ به‌رپرسن له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین، ئه‌و كۆلاجینه‌ش پێكهاته‌یه‌كه‌ كه‌ گه‌نجی و سافی و پاكی و ڕوونی به‌ پێست ده‌دات.

-زه‌یتی ده‌نكه‌ هه‌نار به‌ ڤیتامینA، E و C ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كۆلاجین، دژی چرچ و لۆچی ئیش ده‌كات و ده‌ركه‌وتنیان دوا ده‌خات و پیربوونی پێست خاو ده‌كاته‌وه‌ .

- هه‌نارو گوڵ خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه‌ و چه‌وری ئۆمێگا 3 ی تێدایه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ساف بوونی پێست و نه‌مان چرچ و لۆچی، زیپكه‌ش ناهێڵێت، كونی ره‌شی پێست ناهێڵێت.

- ئه‌م سێته‌ پێست له‌ وشكبوون ده‌پارێزێت و بۆ خاوه‌ن پێسته‌ وشكه‌كان زۆر به‌سووده‌، چونكه‌ تامه‌زرۆی شێداركردن و نوێكردنه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ پێستێكی گه‌شت ده‌ست ده‌كه‌وێ له‌دوای به‌كارهێنانی ئه‌م زه‌یته‌.

- ئه‌م سێته‌ ڕووناكی به‌ پێست ده‌دات ،كاتێك ئه‌یده‌یت له‌پێستت سووڕی خوێنی پێستت ته‌ندروست ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌ پێستدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ ، پێستت پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌موو كونه‌ ره‌ش و به‌كتریاكان.

- هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی پێست كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش زۆر زۆر باشه‌ كه‌ نه‌خۆشی ده‌والیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مه‌ساجی پێ بكه‌یت بۆ شوێنی ده‌والییه‌كان.

- به‌كارهێنانی بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌زێك گونجاوه‌.

- به‌كارهێنانی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك گونجاوه‌.

ئا: هۆژین شه‌وكه‌ت

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.