ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش رایگه‌یاند كه ئه‌ركی ھێزه‌كانیان له عێراق، پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی، مه‌شق و راھێنانه به ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه له‌ئێستادا، ته‌نها ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌رز، شه‌ڕی دژبه داعش ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، واین مارۆتۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌ركی ھێزه‌كانیان له عێراق گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌ھاتووه و گوتی:ئه‌ركی ھێزه‌كانمان له عێراق، پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی، مه‌شق و راھێنانه به ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
واین مارۆتۆ راشیگه‌یاند كه بوونی ھێزه‌كانیان له عێراق بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق بووه و گوتی:ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، ھاوبه‌شی یه‌كترن و ھه‌ردوولامان ئامانجێكی ھاوبه‌شمان ھه‌یه كه ئه‌وه‌یش شكستپێھێنانی داعشه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شق و راھێنان به ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و گوتی:له‌ئێستادا ته‌نها ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌رز، شه‌ڕی دژبه داعش ده‌كه‌ن.
له‌ئێستادا سێ ھه‌زار سه‌رباز له چوارچێوه‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له‌و ژماره‌یه دوو ھه‌زار و 500یان سه‌ربازی ئه‌مریكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.