Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:20

داعش به‌نیازه‌ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌نێو شاری که‌رکوک ئه‌نجامبدات

کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌نیازن چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌ نێو شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن.

بەپێ ئەو بەڵگەنامە ھەواڵگریانەی دەست کوردستان تیڤی کەوتووه‌، تيرۆرستانی داعش بە نیازن لە کەرکوک چەندین کردەوەی تيرۆریستی ئەنجام بده‌ن کەوا لە نێوانیدا کۆمپانیا گازی باکوور و ماڵی عەمید کاوە، بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک وگرتووخانەی گشتی کەرکوک له‌خۆده‌گرێت کە نزیکه‌ی 400 تيرۆریستی داعشی تێدایه‌.

ھەر بەپێی بەڵگەنامە ھەواڵگرییەکە، داعش بەنیازە چەندین گەڕەکی نێو کەرکوک ھاوەن باران بکات .

شایانی باسه‌ دوای گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییانه‌ و ھەڕه‌شەکانی داعش بۆ سەر کەرکوک، سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان خراونه‌تە ئه‌وپه‌ڕی ئامادەباشییه‌وه‌. 

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.