به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی مانچسته‌ر ستی به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێلسی بۆ دووه‌مین جار نازناوی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا.
له‌سه‌ر یاریگای دراگاو له پۆرتۆی ولاتی پورتوگال هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی چێلسی و مانچسته‌ر ستی له یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد ، چه‌ند ده‌رفه‌تێكی گۆل كردن بۆ یاریزانانی هه‌ردوو یانه دروست بوو ، تا له خوله‌كی چل و دوو یاریزانی ئه‌لمانی كای هاڤێرتز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ چێلسی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌میش هه‌ردوو راهێنه‌ر چه‌ند گۆرانكاریه‌كیان ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوو ، یاریش به‌گۆلێكی بێ وه‌لام كۆتایی پێ هات و یانه‌ی چێلسی بۆ دووه‌مین جار له مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی دووهه‌زارو یازده بۆ دوو هه‌زارو دوازده بۆ یه‌كه‌مین جار به نازناوه‌كه شاد بوبوو.
یانه‌ی مانچسته‌ر ستیش نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه‌و ببێته یه‌كێك له‌و یانانه‌ی كه بۆ یه‌ك جاریش بێت نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت . له‌ناو خۆشی و ئاهه‌نگ گێرانی هانده‌رانی بلوز یاریزانانی چێلسی جامی پالهوانێتیهكهیان به‌رز كرده‌وه .
چێلسی بۆ دووه‌مین جار نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.