Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:38

گروپێکی چه‌کداری سه‌ر به‌ ئێران مسته‌فا کازمی تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی

کوردستان TV
#11
100%

كه‌تائیبی سه‌یدوشوهه‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.

كازم ئه‌لفرتوسی وته‌بێژی كه‌تائیبی سه‌یدوشوهه‌دا كه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ ئێرانه‌ ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار هێرشی كردووته‌ سه‌رمان و حكومه‌تی عێراق بێده‌نگ بووه‌ و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیشان نه‌داوه‌، گوتیشی، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاك و وڵاتی عێراقه‌ و حكومه‌ت ده‌بوایه‌ كاردانه‌وه‌ی جددی هه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
 

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.