وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان، چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی 1ی لیوای 4ی پیادەی وەزارەتمان تووشی رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون، لەئەنجامدا دوو پێشمەرگەی قارەمان بەناوەکانی (ر. ع/ محه‌مه‌د میرازیز محه‌مه‌د ـ عه‌ریف/ شاکر فازڵ حه‌سن)، گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکیش بە ناوی ( ن.ع/ هکار جەعفەر عوسمان) بریندار بوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: ئەم کارەساتە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردین، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەکەیان و دۆستان و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە پەروەردگاری میهرەبان، داواکارین کۆچکردووان جێگەیان بەهەشت بێ و سەبووری هەموو لایەک بداتەوەو شیفای خێراش بۆ برینداری ئەم رووداوە دەخوازین.
له‌رووداوێکی هاتووچۆدا 2 پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا
راگەیێندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.