Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 06:57

په‌ڵه‌ی سپی ناوده‌م چییه‌ ؟

کوردستان TV
100%

په‌ڵه‌ی سپی ناوده‌م(mouth thrush) بریتییه‌ له‌ زیادبوونی گه‌شه‌ی كه‌ڕوویی له‌جۆری كاندیدا ئه‌لبیكان (C.albicans)، هه‌بوونی ئه‌م كه‌ڕووه‌ له‌ناو ده‌م به‌ڕێژه‌ی كه‌م ئاساییه‌ به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك گه‌شه‌یان زیادده‌كاو به‌شێوه‌ی په‌ڵه‌په‌ڵه‌ی سپی له‌ناوده‌م و به‌تایبه‌تی سه‌ر ڕووی زمان دیارده‌كه‌وێت .

له‌گرینگترین هۆكاره‌كانیش :

1- به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ دژه‌ زینده‌ییه‌كان  (antibiotics)بۆماوه‌یه‌كی درێژ .

2- كه‌مته‌رخه‌می له‌پاراستنی پاكوخاوێنی ناو ده‌م.

3-نه‌شووشتن و پاكنه‌كردنه‌وه‌ی تاقمی ددان ، یاخود هه‌بوونی  كێشه‌ له‌تاقمی ددان و كۆبوونه‌وه‌ی خواردن له‌ژێرتاقمی ددان .

4-به‌كارهێنانی هه‌ڵمژه‌ری  (Corticosteriod)له‌نه‌خۆشانی (asthma)ڕه‌بۆ.

5-جگه‌ره‌كێشان ، لاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگری ،دوودڵی و ڕاڕایی، شه‌كره‌ هانده‌روپه‌ره‌پێده‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.

چاره‌سه‌ر :

1-به‌كارهێنانی نیومڵاكی چا خوێ له‌گه‌ڵ كۆپێك ئاوی شله‌تێن و غه‌رغه‌ره‌پێكردنی (چاره‌سه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌).

2- پاككردنه‌وه‌ی تاقمی ددان دواتریش شه‌وانه‌ بخرێته‌ ناو ئاو .

3- به‌كارهێنانی غه‌رغه‌ره‌ دژی هه‌وكردنی كه‌ڕوویی(nystatin) یان (clotrimazole)بۆماوه‌یه‌كی كورت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوو .

4- ڕۆژانه‌ شووشتن و پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كان  به‌كارهێنانی ده‌زووی ددان ، خۆپاراستن له‌وشكی ده‌م ، به‌كارنه‌هێنانی فڵچه‌ی كه‌سانی دیكه‌ ، زوو زوو گۆڕینی فڵچه‌ی ددان شووشتنه‌كه‌ت تاكاتی چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه‌ت.

د.په‌ریخان ئه‌رسه‌لان -پزیشكی ده‌م و ددان

 

 

 

 

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.