Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:30

پۆلیسی هه‌ولێر که‌سێکی به‌ تۆمه‌تی رێگری ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی به‌ تۆمه‌تی رێگریكردن له‌ هاووڵاتییه‌ك لە کۆمەڵگای شاخۆلان،ده‌ستگیركرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحرکە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.م.ک) تەمەن (25 ساڵ)، دانیشتووی گەڕەکی ئاری، بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە هاووڵاتییەک و ستاندنی پارە و مۆبایل و کەلوپەلی دیکەی کەسی لە کۆمەڵگای شاخۆلان، دەستگیر کرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (441) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.