Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:58

هوشیار زێباری: ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا روویدا نیمچه‌ کوده‌تا بوو

کوردستان TV
#7
100%

هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و رووداوه‌ی له‌ به‌غدا روویدا نیمچه‌ كوده‌تا بوو.

هه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستدا سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرای كوردستان رایگه‌یاند: پێكهێنانی ئه‌و ناوندانه‌  هه‌نگاوێكی ئیجابییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، گوتیشی دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌.

هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و رووداوه‌ی دوێنی له‌ به‌غدا روویدا نیمچه‌ كوده‌تا بوو، چونكه‌ وه‌كو شارێكی وه‌كو به‌غدا به‌ ده‌یان گرووپی چه‌كداری بوونی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتنی شنگال هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیستی كوردستان تی ڤی گوتی: ده‌ستێكی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ كه‌ رێگریكردووه‌ له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتنی شنگال، هه‌روه‌ها گوتی: پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێككه‌وتنی شنگال هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌كردنی ره‌وشی شنگال گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و  چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌ له‌ شنگال.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.