مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکرانەوە.
دوای رەتکردنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێرانەوە بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی، مەحمود ئەحمەدی نەژاد، پێشبینی رووخان و هەڵوەشانەوەی ئێرانی کرد و رایگەیاند، دۆخی وڵات زۆر خراپە و نایەوێت بەشێک بێت لەو رووخانە.
ئەحمەدی نەژاد لە پەیامێکدا گوتی: نازانم بۆ کاندید بوونم رەتکرایەوە، کەس ئەو مافەی نییە من رەتبکاتەوە، بێدەنگ نابم لەم زوڵمە، ههروهها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێژەی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی دەنگدان زۆر دادەبەزێت و هۆشداریدا لە کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
جێی ئاماژه پێدانه، هەریەک لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکرانەوە.
بڕیاره له ههژدهی حوزهیرانی دووههزارو بیست و یهك، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت، پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئێران دووەم پۆستی باڵای سیاسی ئەو وڵاتەیە، دوای پۆستی رێبەری ئێران دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.