دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری چهند گوندێكیان لە ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، بۆردومان کردووە.
پهیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بە چڕی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری زناری كێسته دهستی پێكردووه كه 11 گوندی ناحیەی کانی ماسی له خۆدهگرێت و شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکە دروست بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو گوندانەی کە سنوورەکانیان لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە بریتین لە: "چەلکێ، هرۆرێ، دێشیشێ، قۆمریێ، ئەدنێ، سەرەرۆ" لەگەڵ چەندین گوندی دیکە کە سەرجەميان 11 گوندن و ئێستاش شەڕ و بۆردومان بەردەوامە و خەڵک لەناو گوندەکاندا ماون و لە ترسی شەڕی پەکەکە و بۆردومانی تورکیا ناتوانن دەربکەون و هەتا ئێستاش لەبارەی زیانی گیانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، سوپای تورکیا هێرشێکی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەست پێ کردووە و بە فڕۆکە ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.