Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:47

چه‌قه‌ڵه‌‌ چاره‌سه‌ری 12 نه‌خۆشی ده‌کات

کوردستان TV
100%

چه‌قه‌ڵه‌‌ خۆراكێكی به‌هاره‌یه‌، زۆر سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ بۆ له‌ش، 14 دانه‌ له‌ چه‌قه‌له‌‌‌ 100 گه‌رمۆكه‌ت ئه‌داتێ، له‌ كاتێكدا پێویستی له‌ش ته‌نها 20 یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌یه‌، تۆێكڵی چه‌قه‌له‌‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆر مادده‌ی گرنگ له‌وانه‌ ڤیتامین و كالسیۆم و فسفۆر و مه‌گنسیۆم .

چه‌قه‌ڵه‌‌‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی 12 نه‌خۆشی :

قه‌ڵه‌وی : چه‌قه‌ڵه‌‌‌ چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌ .

نه‌خۆشی شه‌كره‌: چه‌قه‌لَه‌‌ ‌زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ، ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا ڕاده‌گرێ .

هه‌وكردنی گورچیله‌كان : چه‌قه‌لَه‌‌ ئه‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌ ئه‌بنه‌ هۆی هه‌وكردنی گورچیله‌كان و بۆری میز .

نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر : چه‌قه‌له‌‌‌ ئه‌بێته‌ هۆی پاكردنه‌وه‌ی جگه‌ر له‌ چه‌وری و مادده‌ی ژه‌هری كه‌ له‌ جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه‌ .

شێداركردنی پێست :به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی چه‌قه‌له‌‌‌ به‌ زۆر له‌ ڤیتامینه‌كان وا ئه‌كات پێستێكی شێدارو بریقه‌دارت هه‌بێ .

كۆكه‌ :ئه‌بێته‌ هۆی خێرا چاكبونه‌وه‌ی كۆكه‌و خورانی قورگ .

قه‌بزی :به‌ هۆی بوونی ڕیشاله‌كان (Fiber ) له‌ چه‌قه‌لَه‌‌‌دا ئه‌بێته‌ هۆی زوو چاكبوونه‌وه‌ی قه‌بزی .

هیلاكی: به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی چه‌قه‌لَه‌‌‌ به‌ زۆر له‌ ڤیتامینه‌كان ئه‌بیته‌ هۆی چالاكبوونی له‌ش و هه‌ست كردن به‌ حه‌سا‌نه‌وه‌ و نه‌هێشتنی هیلاكی .

سه‌رئێشه‌: چه‌قه‌لَه‌‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش .

نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر: چه‌قه‌لَه‌‌ ‌بیره‌وه‌ری باش ده‌كات و مێشك ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

ئێسكه‌ نه‌رمه‌ : چه‌قه‌له‌‌ ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ كالسێوم ئه‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی ئێسك و پاراستنی له‌ش له‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌.

نه‌خۆشیه‌كانی دڵ: ڕۆنی سروشتی چه‌قه‌لَه‌‌‌ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .

ئا: هۆژین شه‌وكه‌ت

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.