Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:22

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدا سەرکۆنە کرد

کوردستان TV
100%

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نمایش و هەڕەشەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی فیدراڵی سەركۆنە كرد و داوای كرد ڕێز لە بڕیاری دادگا بگیرێت بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.

دوای گەمارۆدانی ناوچەی سەوزی بەغدا لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، جینین پلاسخارت له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگاكانی حكومەتی كرد لە ناوچەی سەوز كردوه و  نوسیویه‌تی: هەر دەستگیرکردنێک دەبێت ئاراستەی ئاسایی خۆی وەربگرێت، وەک هەر چۆن عێراقییەکی دیکە دەستگیردەکرێت، پێویست نییە هیچ کەسێک نمایشی هێز بکات بۆ ئەوەی ڕێگەی بۆ چۆڵکەن.

جینین پلاسخارت  ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و متمانه‌ی هاووڵاتیان زیاتر ده‌ڕوخێنێت، پێویسته‌ له‌ هه‌مووكات زیاتر، رێز له‌ دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بگیرێت كه‌س له‌سه‌ر و یاساوه‌ نییه‌.

ئەمڕۆ دوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار، چه‌كدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونه‌وه‌.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.