Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:46

سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی له‌ سێ په‌یامیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌لیم هه‌ركی و شێرزاد شه‌ریف رایه‌تی و خانه‌واده‌ی عایشه‌ مه‌حمود جاف ده‌كات.

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز سه‌لیم هه‌ركی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سه‌لیم هه‌ركی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی كوڕه‌كه‌تان و نه‌وه‌كه‌تانمان بیست.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی هه‌ركی و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و گیانی خوالێخۆشبووانیش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـى5ـى 2021

 

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ شێرزاد شه‌ریف رایه‌تی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك شێرزاد شه‌ریف رایه‌تی

به‌داخیكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان كاك(برایم شه‌ریف رایه‌تی)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌ برایمی براتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـى5ـى 2021

 


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی خانه‌واده‌ی عایشه‌ مه‌حمود جاف

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی عایشه‌ مه‌حمود جاف

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(عایشه‌ مه‌حمود جاف)مان بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو عایشه‌ به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـى5ـى 2021
 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.