شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، لەبارەی پێک‌ھێنانی لیوای ھاوبەش.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، بڕیاره شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێته به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێک‌ھێنانی لیوای ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆده‌بنه‌وه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژووری هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له كه‌ركووك و مه‌خمور كرایه‌وه كه پێشتر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لێکتێگەیشتنیان له‌سه‌ر كردبوو و گفتوگۆكانی ئه‌مجاره بۆ پێک‌ھێنانی لیوای ھاوبەش و ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش ده‌بێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق قسە لەسەر میکانیزمەکانی پێک‌ھێنانی ئەو لیوا ھاوبەشە و شوێنی مانەوەیان و شێوازی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.