شه‌وی رابردوو شه‌ری توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنووری شارۆچكه‌ی زاخۆ به‌رده‌وام بوو و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و توركیا له سنوری شارۆچكه‌ی ده‌ركار به‌رده‌وام بوو و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتی كه كاری شوانییان ده‌كرد و برای یه‌كترن برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سوپای توركیا به تۆپ و فرۆكه‌وه بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان به گونده‌كانی شیدنێ و ده‌وروبه‌ری به چڕی بۆردوومانكرد و به‌و هۆیه‌وه هاووڵاتیان توشی ترسێكی زۆر بوونه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری گوندنشینانی سنووره‌كه ناوچه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌که رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان گه‌ریلاكانی په‌که‌که و سوپای تورکیا له ناوچه سنوورییه کوردنشینه‌کانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و که‌شی ئه‌و ناوچانه ئاڵۆزه و تا دێت دانیشتوانه‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هڵێن و گونده‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.