به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پارێزگار ده‌روازه‌ی پاڕكی مناره نۆژه‌نكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر، ده‌روازه‌ی پاڕكی مناره نۆژه‌نكرایه‌وه.
شایانه باسه پاركى مناره بە دووری1كم دەكەوێتە باشووری قەڵای هەولێر، بە یەكێك لە پاڕكە قەشەنگەكانی شار دادەنرێت دەكەوێتە بەرامبەر پاڕكی شانەدەر، منارە بەناوبانگەكەی چۆلی دەكەوێتە ناو ئەم پاڕكە، بۆیە ناوی پاڕكی منارەی بۆ هەڵبژێردراوە، رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیارانی ناوەخۆ و دەرەكی بۆ كات بەسەر بردن روو لەم پاڕكە دەكەن، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەكاندا بۆ سازكردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر سوودی لێ بینراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.