Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:38

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی تاوانه‌کانی کوشتن و خۆکوشتن ده‌کات

کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ ده‌كات.

بڕیاره‌ كاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-5-2021 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 14ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بكات.

به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌:

یه‌كه‌م..خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید قادر په‌یوه‌ست به‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵی كار له‌ڕێگای به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی كارگه‌كان.

دووه‌م..خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی دیارده‌ی (تاوانه‌كانی كوشتن به‌گشتی و كوشتنی ئافره‌ت و خۆكوشتن) به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

سێیه‌م..خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2019 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.