ئه‌مرۆ دووشەممە ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور ده‌ستبه‌كاربوون.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ژووی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوون، له‌م باره‌یه‌وه عه‌مید عوسمان ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی بڕیاری رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ست بهكاربوونمان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌سنووری مه‌خموور، ئه‌مرۆ چوار ئه‌فسه‌ر سه‌ردانی فرقه‌ی 14ی مه‌خموورمان كرد له سوپای عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاڵوگۆری بیر‌ورا و بۆچوونه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئێستا و ئاینده‌مان له ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌پێبده‌ین و چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌یش له‌م سنووره بنبڕ بكه‌ین.
عه‌مید عوسمان ئاماژه‌ی به خاڵێكی دیكه كرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ته‌واوی له‌م ناوچه‌یه جێگیر ده‌كرێن، گوتیشی: هیواخوازین كاری باش له نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێت بۆ بنبڕكردنی چالاكییه‌كانی تیرۆریستیانی داعش و خزمه‌تێكی باش به دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری بكرێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان.
ئا: كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.