Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:28

زۆربه‌ی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو ده‌بن

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە وڕایده‌گه‌ێنێت: زۆربەى گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بێ ئاو دەبن.

له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە  بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لەبەرواری 25/5/2021دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن،  بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئاڵلایی بێ ئاودەبن.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: تکایە ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.