Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:35

وەزیری تەندروستی: تا ئێستا 100 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتیان دراوە

کوردستان TV
100%


د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندوستی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد زیتون نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، جگە لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و پەنابەرە و کەسانی بیانی لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت، بۆیە پێویستی زیاترمان بە هاوکاری و پاڵپشتی و بڕە ڤاکسینی زیاترە.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: تا ئێستا 164 هەزار و 300 ژەمی ڤاکسین هاتۆتە هەرێم، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 100 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتی دراو، کە دەکاتە رێژەی (2.2%)، دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو رێژەیە بگاتە 20%.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەدا ئەحمەد زیتون نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، بەم زوانە ڤاکسینی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت و چاوەڕواندەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم ساڵ لە (20٪)ی ڤاکسین بە هاوڵاتیان بدرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هەرچەندە ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەبەزێت بەڵام مانای ئەوە نییە کە بوترێت ڤایرۆسەکە کۆتایی هاتووە و هاوڵاتیان لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان سارد ببنەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.