كۆمیته‌ی تایبه‌ت به ئاماده كردنی یاسای نوێ هه‌ڵبژاردن و پارته سیاسییه‌كان كه كۆمیته‌ی سه‌ربه ئاكه‌په‌یه و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئاكه‌په بۆ كاروباری یاسایی حه‌یاتی یازیجییهوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند كه دوای زیاتر له یه‌ك ساڵ، كاره‌كانی ئاماده كردنی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له یاسای پارته سیاسییه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆتاییان پێ هاتووه.
به گوێره‌ی راگه‌ینراوی كۆمیته‌كه، ئاكه‌په داوای كردووه كه له یاسای نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه به‌م دواییه دامه‌زراون نابێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
كۆمیته‌كه هه‌روه‌ها داوای كردووه كه پێویسته به‌ربه‌ستی سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌دا 7 كه‌م بكرێته‌وه و حاڵیحازر كۆمیته‌كه‌ی ئاكه‌په چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان ئه‌م پێشنیاره قه‌بووڵ یا ره‌ت بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا (مه‌هه‌په‌یش) كه له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا هاوپه‌یمانه ره‌شنووسی خۆی ئاماده كردووه، مه‌هه‌په داوای دابه‌زاندنی به‌ربه‌ستی سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌دا 5 ده‌كات و هه‌روه‌ها داوای بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ هه‌ده‌په ده‌كات.
شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاكه‌په له‌به‌ر مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانی ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ستی سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌زێنێت چونكه به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ده‌نگی مه‌هه‌په زۆر كه‌می كردووه و مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردی داهاتوودا ناتوانێت زیاتر له سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌سته‌وه بهێنێت و به‌ربه‌سته‌كه تێ ناپه‌ڕێنێت و به‌مجۆره له ده‌ره‌وی په‌رله‌مان ده‌مێنێت، بۆیه ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ده‌ركه‌وتنی مه‌هه‌په له په‌رله‌مان بكات پێشنیارێكی له‌و جۆره‌ی ئاراسته كردووه.
جێگای ئاماژه پێكردنه به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا هه‌ر پارتییه‌ك كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌توانێت زیاتر له سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌سته‌وه بهێنێت له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌مێنێت و ده‌نگه‌كانیشی له‌سه‌ر ئه‌و پارته‌ی كه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌ردلان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.