ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 23 - 5 - 2021 ، لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردهوهتهوه و رایدهگهێنێت: شاندێکی کۆلێژی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقی بەسەرپەرشتی لیوا روکن جه‌واد کازم که‌ریم راگری کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد .
لەمبارەیەوە، عەمید روکن علمی مزوری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌سه‌نته‌ر میديای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه: ئامانج لە سەردانەکەی شاندی سه‌ربازی عێراق، هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراقه كه لە سەر ئاستی زانست و زانیاری سەربازی، هەروەها گۆڕینەوەی بیروڕایە لەنێوان کۆلێژی ئەڕکان و کۆلێژی جەنگ و چۆنیەتی هاوکاریکردنی یەکتر.
راشیدهگهێنێت: كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌نێوان شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.