به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌سێك كه له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی كاریده‌كرد، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌مردووی دۆزرایه‌وه.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاند: ئێوارەى ئەمڕۆ شه‌ممه، بازرگانێکی تەمەن پەنجا ساڵ بەناوی ( م.ئ.م) لەگەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌مردووی دۆزرایه‌وه.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: تیمەكانی بەڵگە و تاوان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، دوای لێكۆڵینه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.