Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:10

یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریکای باشوور سزایه‌کی قورسی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیای دا

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور رایگه‌یاند، كۆلۆمبیا به‌شداری له‌ میوانداریكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا ناكات.
 ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌م بڕیاره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆلۆمبیا داوایان له‌ كۆنمیبۆل كردبوو پاڵه‌وانێیه‌تیه‌كه‌ دوابخه‌ن، بڕیاربوو له‌ سێزده‌ی حوزه‌یران تا ده‌ی ته‌مموز پاڵه‌وانێیه‌تی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌ هاوبه‌شی له‌ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌رژه‌نتین و كۆلۆمبیا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باج كه‌ له‌وه‌ته‌ی نیسانی رابردووه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌‌، حكومه‌تی كۆلۆمبیا نه‌یتوانی كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكات.
 هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ یاریه‌كی جامی لیبه‌رتادۆرس له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دی كالی كۆلۆمبی و ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌ڕازیلی بۆ چه‌ند جارێك یاریه‌كه‌ وه‌ستا به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك ڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران.
 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ش كۆنمیبۆل بڕیاریدا كۆلۆمبیا له‌ ڕێكخستنی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بێبه‌ش بكات و له‌ ڕۆژانی داهاتوو ناوی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ له‌ شوێنی كۆلۆمبیا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین له‌خۆده‌گرێت.  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.