Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:28

حزبی دیموکراتی کوردستان 5 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێرانی کوشت

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا،  دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حزبی دێموکرات بڵاویکرده‌وه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەی کە لە رێگای مەهاباد بۆ بۆکان لەنێوان پێشمەرگەکانیان و هێزەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە پێشمەرگەیەک بە ناوی ئەنوەر نەسیری چیانە، ناسراو بە (سمکۆ مەحمەل) و ئەندامێکی رێکخستنی نهێنی ئەو حزبە کە وەک پیشمەرگەی شار ناوی لێبراوە بە ناوی سوهراب خەدیری، هەر دووكیان خەڵکی مەهابادن شه‌هید بوون.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران کوژراون، ته‌واوی پێشمەرگەکانی دیكه‌ش شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێ هێشتووە.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، لە ئاکامی دوو تێکهەڵچوونی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان و سوپای پاسداران له‌ له‌ نێوان مه‌هاباد و بۆكان له‌كوردستانی ئێران، سێ ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات و دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.