كورد پۆستێكی دیكه‌ی له كه‌ركوك له‌ده‌ستداو سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیش به عه‌ره‌ب و توركمان پڕكراونه‌ته‌وه.
عه‌قید سابیر مه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئه‌فسه‌ران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه كه كورده و له سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ، له شوێنی ئه‌ویش عه‌قید لوئه‌ی عهگڵاوی دانرا ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌به و له هۆزی عهگڵاوییه.
شایانی باسه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوَكتۆبهری ساڵی 2017، كورد له كه‌ركوك زیاتر له 158پۆستی له ده‌ستداوه و سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیش به عه‌ره‌ب و توركمان پڕكراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.