Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 22:25

سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی عێراق ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌.

سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 23-5-2021 ریاز مالكی،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات و دوو نامه‌ی مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌قل،باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌ به‌غدا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ریاز مالكی وه‌ك نێرده‌ی سه‌رۆكی فه‌ڵستین سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د عه‌قل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا كاراكردنی كاری سیاسی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستینه‌ و له‌و میانه‌شدا واژووكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.