دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16 - 5 - 2021 ، له‌به‌یانێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كه هاتووچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق ئاسایی ده‌كرێته‌وه به ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 20 - 5 - 2021 ، هه‌زاران گه‌شتیار له‌بازگه‌كانی شێراوه و خازر و شوێنه‌كانی دیكه ڕوویان له‌شاری هه‌ولێر كردووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: له‌و بازگانه‌ی كه‌هاو سنوره له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق ، گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ڕوو له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن و گوتیشی تا ئێستاكه‌ش هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه به‌رده‌وامی هه‌یه .
جێگای ئاماژه پێدانه، هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه به‌مه‌به‌ستی پشوو وه‌رگرتنیانه بۆ هه‌ر سێ ڕۆژی پێنجشه‌مه و هه‌ینی و شه‌مه ، كه ئامانجیان سه‌ردانی كردنیانه بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.