Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:28

له‌پریمه‌رلیگ لیڤەرپول سەرکەوتنێکی گرنگی به‌سه‌ر بێرنلی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا، سەركەوتنێكی گرنگی لە هەفتەی سیی و حەوتەم و پێش كۆتایی خولەكە بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی بێرنلی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی چل وسێدا، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ لیڤەرپول تۆماركردو تیپەكەی لە گێمی یەكەم بەم گۆڵە پێشخست، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودوودا، یاریزان ناتانیال فیلیپس گۆڵی دووەمی ڕێدزی بەدەستهێنا، پاشان ئەلێكس ئۆكسلەید چامبەرلین گۆڵی سێیەمی میوانەكانی لە خولەكی هەشتاوهەشت تۆماركرد.
 بەم ئەنجامەش لیڤەرپول چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی بەدەستهێناو سەركەوت بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان بە شەستوشەش خاڵ، بێرنلیش بە سیی و نۆ خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەند مایەوە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.