Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 19:21

یوڤێنتوس نازناوی جامی ئیتاڵیای بۆ چواردەمین جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


دوێنێ‌ شەو چەند یاریەكی گرنگ لە وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، لەگەڵ سووككردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتانە، وەك قۆناغی یەكەم ڕێگە بە ڕێژەیەكی دیاریكراوی هاندەران درا لەسەر پەیژەی یاریگاكان، ئامادەی بینینی یاریەكان بن، بە گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكان، پەیتا پەیتا ژیان ئاسایی دەبێتەوەو ئەمەش ئومێدی نزیكبوونەوە لە موژدەی زاڵ بوون بەسەر ئەم پەتا نەگریسە دەگەیەنێت.
 لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیاو لە یاریگای ماپێی لە شاری ڕیجیۆ ئیمیلیا، یانەی یوڤێنتوس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئەتالانتای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا.
 لە خولەكی سی و یەكدا، ناوەڕاستكاری سویدی، دیان كولوسێڤسكی گۆڵێكی بۆ یوڤێ تۆماركرد، پاشان ڕۆسلان مالینۆڤسكی ئۆكراینی گۆڵی بەرامبەری ئەتالانتای لە خولەكی چلویەك بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوسێدا، یاریزان فێدێریكۆ كێیزا گۆڵی دووەم و بردنەوەی یوڤێی تۆماركرد، هەر لە یاریەكەدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور، ڕافائێل تۆلۆی بەڕازیلی و بەرگریكاری ئەتالانتای لە خولەكی هەشتاوهەشت كردە دەرەوەی یاریگا.
 بەم بردنەوەش یوڤێنتوس نازناوی جامی ئیتاڵیای بۆ چواردەمین جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا كە ئەمەش ڕیكۆردێكی پێوانەییە.
 


                                    

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.